
* نەوژین
لە پاڵەوانیەتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی کچە یاریزانێکی شاری سلێمانی توانیی پلەی سێیەمی پاڵەوانیەتیەکە بە دەستبهێنێت.
ئاسیا عەزیز، کچە یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقە، بە هەڵدانی رمەکەی بە مەودای 35,36 مه‌تر توانی لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەبی پله‌ی سێیه‌م و مه‌دالیای برۆنز لە هه‌ڵدانی رم-دا بەدەستبهێنێت.
ئاسیا، یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی شاری سلێمانی و خاوه‌نی چه‌ندین ژماره‌ی پێوانییه، خوێندکاری پۆلی دوانزەیەمی زانستی خوێندنگەی تافان لە شاری سلێمانی، توانی لە رۆژی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە کە ٢٠ وڵات بەشداری تێداکردبو پلەی سێیەم بە دەستبهێنیت.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان