دهۆک؛ ژنێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا
ھەواڵ
2026/11/17 , بینین : 58

 

* نەوژین

لە دهۆک بە سێ گوللـە کۆتایی بە ژیانی ژنێک هێندرا و پۆلیسیش دەڵێت: لە هەوڵی دەستگیرکردنی بکوژ داین.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بونی روداوێکی کوشتن لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی شارەکە، تیمەکانیان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و دەرکەوتوە قوربانییەکە ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە، تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی کراوەتەوە، هەروەک هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی دەستپێکردوە.

ئەمە و لەبارەی ناسنامەی تۆمەتبار و پەیوەندی بە ژنەکەوە، پۆلیس هیچ رونکردنەوەیەکی نەداوە

 

زۆرترین بینراوەکان