خانمانی 'جەوییە' بون بە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی کچانی عێراق

2024/05/03    142 جار بینراوە

 

* نەوژین

خانمانی یانەی 'جەوییە' بون بە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی خانمانی عێراق، لە یانەکەدا چەندین کچە یاریزانی کورد بەشێوەی سەرەکی یاریدەکەن.

ئێواری دوێنێ پێنجشەممە، دواین یاری خولی تۆپی پێی خانمانی عێراق لەنێوان هەردو یانەی جەوییە و یانەی نەفتی شیمال لەنێو یاریگای شەعب لە شاری بەغدا بەڕێوەچو و تێیدا خانمانی جەوییە توانیان بە ئەنجامی (٤-٣) براوەبن و ببنە پاڵەوانی خولی یانەکانی عێراق.

بەو ئەنجامە یانەی جەوییە بلیتی بەشداریکردنی لە خولی خانمانی رۆژئاوای ئاسیا وەرگرت کە بڕیارە بە بەشداری ١٠ یانە یارییەکانی بەڕێوەبچن.

خولەکە لەلایەن لیژنەی خانمان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سەرپەرشتی دەکرا، شەش یانە تیایدا بەشداربون کە بریتیبون لە: جەوییە، نەفتی شیمال، خانمانی بەغداد، شەهرەبان، ئەلبەدیر و ئەمانە بەغداد.

هیچ یانەیەکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە خولەکە نەکردبو، بەو هۆیەش کچە یاریزانەکانی کوردستان بە کۆمەڵ بۆ یانەکانی شارەکانی دیکە یاریان دەکرد، بەشێوەیەک لە یانەی جەوییە ٩ کچە یاریزانی کورد یاریدەکەن و لە ریزی یانە نەفتی شیمالیش راهێنەر و ١٣ کچە یاریزان کوردن.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,394,948     ژمارەی میوان 1474

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە