* نەوژین
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژی فەیروز رادەگەیەنێت و دەڵێت: برایەکی بکوژە، دەشڵێت: لەکاتی دانپیانان وتویەتی: پەشیمانم لە کوشتنی خوشکەکەم.
کەمێک بەر لە ئێستا پۆلیسی هەولێر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاشکرایدەکات تۆمەتباری سەرەکی روداوی کوشتنی “فەیروز“ـیان دەستگیرکردوە، کە برایەکیەتی و دانی بە تاوەنەکەیدا ناوە.
پۆلیس دەڵێت: تۆمەتبار چەند رۆژێک بوە چاودێری خوشکەکەی کردوە، تاوەکو کاتژمێر ٨ـی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەیروز و بە دەستڕێژی گوللە کوشتویەتی و دواتر هەڵهاتوە.
هەر لە ڤیدیۆکە دا دانپێدانانی براکەی فەیروز بڵاوکراوەتەوە، ئەو دەڵێت: ئەوکاتەی رۆشتم بۆ کوشتنی خوشکەم خەوتبو هەر لەنێو جێگەکەی کوشتم، هۆکاری کوشتنەکەی لەسەر قسەوقسەڵۆکی خەڵک بو و زۆر پەشیمانم لە کوشتنی.
بۆ زانینی وردەکاری روداوەکە کلیک بکە…