خەڵاتی یەکسانی بە کارین ملۆدۆخ بەخشرا

2024/04/24    156 جار بینراوە

 

* نەوژین

خەڵاتی یەکسانی بۆ ئەمساڵ بە 'کارین مۆلدۆخ'، سەرپەرشتیاری رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی بەخشرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٤ـی ٤ـی ٢٠٢٤) لە مەراسیمێك دا لە كتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی خەڵاتی یەكسانی بەخشرا بە كارین ملۆدۆخ، سەرپەرشتیاری گشتی رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی.

کارین ملۆدۆخ، ژنێکی بە رەگەز ئەڵمانیە، مامۆستای زانکۆی بەرلینە، دکتۆرای لەدەرونناسی دا هەیە و تێزی دکتۆراکەشی لەسەر ژنانی ئەنفالە بوە، ماوەی ۳٥ ساڵە لە گەرمیان کار لەبواری ئەنفال دا دەکات.

خەڵاتی یەکسانی بۆ دوەم ساڵی لەسەر یەکە لەلایەن داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی شاری سلێمانیەوە دابەشدەکرێت.

وەک ستافی خەڵاتەکە رایانگەیاندوە، خەڵاتەکە ساڵانە دەبەخشنە داکۆکیکارێك کە رۆڵی هەبوبێت لە خەباتی یەکسانیخوازی لە کۆمەڵگە دا و سەرباری بونی ئاستەنگی و بەربەستەکان توانیبێتی بەردەوامبێت لە خەبات و هەوڵدان لە پێناو بەرەوپێشچونی هزری یەکسانی.
 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,373,076     ژمارەی میوان 614

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە