* نهوژین، رێناس بەرزان
لە ئیدارەی راپەڕین تەرازوی باڵانسی جێندەری لاسەنگە، بەشێوەیەک رێژەی بەشداری ژن بەرامبەر بە پیاو لە پۆستە ئیداریەکاندا کەمتر لە(١٪)ـە. وتەبێژی ئیدارەكهش دەڵێت: "لێرە حزبەکان بەڕێوبەر دیاریدەکەن، ئەوانیش پیاوسالارن و ژنان خۆشیان نایەوێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن"، چالاکوانێکیش پێیوایە رێگریە کۆمەڵایەتیەکان لە بەرامبەر بڕوابون بە توانای خۆیان ژنانی بێبەش کردوە لە پۆست.
لە کۆی ٢٠ بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگەی حکومی لە ئیدارەی راپەڕین، یەک ژن پۆستی بەرێوبەری هەیە، ئەویش بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیە.
ناجیه حامد قادر، بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی راپەرین، ماوەی ٥ ساڵە لەو پۆستەدایە، بۆ نەوژین باسی لە جیاوازی مامەڵەکردن کرد لەگەڵ ژن و وتی: ئەگەر وریا نەبین حەقمان دەخۆن، بەشێکی زۆری پیاوان وادەزانن ژن بێهێزە، دەبینم کێشەمان بۆ دروست دەکەن، چونکە لە ئەزەلەوە ئەو جۆرە کەسانە بڕوایان بە توانای ژن نیە.
ناجیە، ماندوترە لە ژنێک کە تەنها ئەرکی ماڵەوەی لەسەربێت، بەڵام ئەو دڵخۆشە کە بوەتە سەرمەشقی ژنانی دیکە بۆ ئەوەی لە دەڤەرەکەی سڵ نەکەنەوە لە تانەی کۆمەڵگا و دوای تواناکانیان بکەون. زیاتر وتی: دەبێت هاوسەنگی رابگرین لەنێوان ماڵ و کاری دەرهوە، بێگومان کاری بەرپرسیاریەتی ماندوبونی زیاتری هەیە، بەڵام ژن دەبێت لێرە تێبگات بەدەر لە ئەرکی ماڵەوە دەبێت بونی خۆی دیاری بکات.
ئیدارەی راپەڕین لە روی کارگێڕییەوە سەربەخۆیە، (٢) دو قەزا (رانیە و قەڵادزێ) لەگەڵ (٩) نۆ ناحیە (چوارقوڕنە، حاجیاوا، بێتواتە، سەرکەپکان، سەنگەسەر، ژاراوە، ھێرۆ، ھەڵشۆ و ئیسێوە) لە خۆدەگرێت.
ناجیه حامد قادر، تاكه ژنه بهڕێوبهرى فهرمانگهیه له ئیدارهى راپهڕین
وتهبێژی ئیدارهی راپهرین، بۆ نەوژین ئەوەی خستەڕو کە چەند هۆکارێک وایکردوە لە دەڤەری راپەڕین ژمارەی ژن لە پۆستی بەڕێوبردن کەم بێت.
عومەر حاجی، وتی: کلتوری کوردەواری پیاو سالاریە، بیروباوهڕی حزبیش دوبارە له كوردستان پیاوسالاریه و رۆڵی ژنیان پشتگوێخستوە ،هەر حزبیش بەڕیوبەرەکان دیاری دەکات، بۆیە دەبینین ژنان رۆڵیان چەند لاوازە لەو لایەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژنان خۆشیان لە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی دەترسن.
لە بەرامبەردا چالاکوانێک هۆکاری ترسانی ژن بۆ وەرگرتنی بەرپرسیاریەتی لە دەڤەرەکە دەخاتە ڕو.
نوا خزر حاجی، ئەوەی بە نەوژین راگەیاند: ئافرەتی ئێمە تائێستا ترسی لە دەرکەوتن هەیە، کۆمەڵگاکەمان هێندە هۆشیاری نیە ژنێک وێنە و ناوی خۆی لەسەر ئەکاوهنتی خۆی له تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان دابنێت، زۆر ئافرەتی بەتوانامان هەیە لە دەڤەرەکە خێزانەکەی رێگەی ئەوەی پێنادات بەرپرسیاریەتی وەربگرێت.
بۆ چارەسەرکردنی پرسی نایەکسانی جێندەری لە دەزگاکانی ئەم دەڤەرە چالاکوانانی ژن باس لەوەدەکەن دەبێت ژن و پیاو هۆشیار بکرێنەوە لە ئەرک و مافی خۆیان، ئەوکات دەتوانن ئەم ناهاوسەنگیە بگۆڕن.
نوا خزر حاجی، چالاکوان و ئەندامی تیمی وادی ئەڵمانی لە دەڤەری راپەرین، وتی: دهبێت خهڵك هۆشیار بكهینهوه ئهگهر پێویست بكات بچینه ناو ماڵهكانیانهوه بۆ ئهوهى ژن ئهو ترسهی نهمێنێت له دهركهوتن و پیان بڵێین ئهوان دهتوانن هاوشانی پیاوان دهركهون و ئیش بكهن و له پۆسته ئیداریهكان.
وتیشی: داوای ئەوهشمان لە بەرپرسانی سنورەکە کردوە ژمارەی ژن لە پۆستە ئیداریەکان زیاد بکەن.
بهڵام وتەبێژی ئیدارەی راپەڕین دان بهوهدا دهنێت كه ئهوهى دهتوانێت بڕیارێكى یهكلاكهرهوه لهمبارهیهوه بدات، حیزبهكانن "ئێمه وهك شهخس هیچمان پێناكرێت بۆ هێنانه پێشهوهی ژنان، چونكه دهسهڵاتی حزبی باڵا دهسته له كوردستان، حزب ههر كهسێك دابنێت ئێمە ناتوانین رەتی بکەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆمان ناتوانین کەسێک دیاری بکەین بۆ ئەو پۆستە".