* نه‌وژین، دیمەن ئیسماعیل
(سارا) بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یان جیاواز له‌هاوسه‌رگیریه‌كه‌ى تر‌ى ببێته خاوه‌نى به‌ختێكى باش و هاوسه‌رێكى گونجاو، په‌ناى بۆ نوشته‌كردن برد، بەڵام نەک هه‌ر هیواكه‌ى سەری نەگرت، به‌ڵكو ماوەی ساڵێک لە چاوەڕوانی دا هێشتیەوە، هه‌مو رۆژێك چاوەرێی روداوێکی لەناکاوی دڵخۆشكه‌رى دەکرد کە روینەدا.
ئه‌گه‌رچی به‌پێی ئاین قه‌ده‌غه‌كراوه و له زانستیشدا جگه له وه‌هم و ئه‌فسانه چیتر نیه، به‌ڵام هێشتا بازاڕى نوشته‌كردن له‌لای ژنان گه‌رمه، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له ژنان به‌مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى ئاوات و حه‌زی جۆراوجۆر، په‌نا بۆ نوشته‌كردن ده‌به‌ن.
به‌شێك له‌وانه، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى نوشته‌وه «گرێی به‌ختیان» بكرێته‌وه و ده‌رفه‌تى باشتر بێته رێی ژیانیان.
سارا، 30 ساڵ، ناوی خوازراوی ژنێكى دانیشتوی شاری کەلارە و پیشەی فەرمانبەرە، نمونەی یەکێکە لەو ژنانەی نوشتەی کردوە. بۆ (نەوژین) وتی: بەهۆی نەگونجانم لە گەڵ مێردەکەم لێی جیابومەوە، ناڕەحەتی و نەهامەتی زۆرم دی، بڕیارم دا نوشتە بکەم بۆئەوەی به‌ختم بكرێته‌وه.
ئه‌و ژنه سەردانی یەکێک لە فاڵچیەکانی کەلاری کردوه و بە بڕە پارەیەک نوشته‌ى بۆ كردوه «دوجار نوشتەم کرد، هەر جارەو 120 هەزارم ده‌دا».
ئه‌وه‌ى (سارا) نا‌ئومێد ده‌كات ئه‌وه‌یه كه هه‌م پاره‌كه‌ى رۆشتوه و هه‌میش ئه‌وه‌ى ویستویه‌تى بۆی ده‌ستگیر نه‌بوه، جگه له‌وه‌ش له‌روى ده‌رونیه‌وه توشى ناڕه‌حه‌تى كردوه به‌وه‌ى بەردەوام لەژێر فشاری دەرونیدا بوە کە ئاخۆ ئیشەکەی سەردەگرێت یان نا؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م ژنه بۆ ئه‌وه نوشته‌ى كردوه هاوسه‌رێكى باشتر له‌وه‌ى یه‌كه‌مجارى توش ببێت، ئه‌وا ژنانى دیكه له‌كاتى بونى ناكۆكی و له‌پێناو مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان، په‌نا بۆ نوشته‌كردن ده‌به‌ن.
”ساحیرەکە یان داوای وێنەی ئەو کەسە دەکات، یان پارچە قوماشێکی“
ئەژین، 35 ساڵ، ژنی ماڵەوەیە، باس لەوە دەکات مێردەکەی ویستویه‌تى جیاببێته‌وه لێی، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى بیگه‌ڕێنێته‌وه، په‌ناى بۆ نوشته‌كردن بردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى چیرۆكه‌كه‌ى ئه‌م جیاواز ده‌كات له‌وانى تر، ئه‌وه‌یه كه پاش ماوه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى هاتوه‌ته‌وه به‌شوێنی دا و پێكهاتونه‌ته‌وه.
وه‌ك ژنان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، شێوازی نوشته‌كان جیاوازن، كه‌سانى نوشته‌كه‌ر كه هه‌ندێكجار به ساحیریش ناوده‌برێن، داواى شتى جیاواز ده‌كه‌ن.
(ئەژین) وتی: «ساحیرەکە یان داوای وێنەی ئەو کەسە دەکات، یان پارچە قوماشێکی کەسەکە، یاخود داوای مەڕێکی کردوە بە خوێنەکەی نوسین لەسەر وەرەقەیه‌ك بکات، پاشان دوعاکە لە ناو خۆڵ دا بشاریتەوە یان بەخۆتیەوە هەڵيواسی».
نوشتە تەنیا بۆ خۆشەویست بون لای کەسی بەرامبەر بەکارناهێنرێت، بەڵکو هەندێکجار دژی کەسێکیش بەکاردەهێنرێت.
ئامینە، ناوی خوازراوی ژنێکی 50 ساڵه، خۆی به‌وه ده‌ناسینێت كه به‌رده‌وام نوشته ده‌كات. وتى: «هەندێكجار دەفتەرێک دۆلارم داوە بە نوشتە، جارێكیان دژ به خێزانێك كردم، جارێكى تر بۆ جیابونەوەی براکەم لە براژنم».
ئه‌و كه ژنێكى ده‌وڵه‌مه‌نده، ده‌ڵێت: «گرنگ کارەکەم سەر بگرێت، پارە هیچ گرنگ نەبوە بە لامەوە».
”ئەو کەسانەی سەردانی ساحیرەکان دەکەن، روژ و نوێژیان قبوڵ نیە“
ئه‌م كاره‌ى ئه‌و سێ ژنه كردویانه، به‌وته‌ى زانایه‌كى ئاینی له ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌كراوه.
مه‌لا ئه‌حمه‌دى شافيعى، زاناى ئاينى و ئيمام و پێشنوێژ، بۆ (نەوژین) دەڵێت: «ئەو کەسانەی سەردانی ساحیرەکان دەکەن، 40 رۆژ روژ و نوێژیان قبوڵ نیە»
رونیشیکردەوە: «تەنیا ئەو دوعا رێگەپێدراوە خۆت بۆ خۆتی بکەی، نەک لە رێگەی ساحیر و مەلا و فاڵچیەکانەوە داوابکرێت بیکەن».
” سیحر خەیاڵێکە و خەڵکی دەرون نەخۆش دوای کەوتون“
ئه‌م كاره له زانست دا هیچ بنه‌مایه‌كى نیه و هیچ كاریگه‌رییه‌كى نیه و ئه‌وه‌ى له‌باره‌یه‌وه ده‌وترێت وه‌هم و ئه‌فسانه‌یه.
سامان سیوەیلی، شاره‌زای ده‌رونی، بۆ (نەوژین) وتی: «هیچ شتێک بونی نیە بە ناوی سیحر و لایەنی رۆحانی، خەیاڵێکە و خەڵکی دەرون نەخۆش دوای کەوتون»
نەیشاردەوە کە بەشێکی زۆری خەڵک سەردانی نوشته‌كار و ساحیرەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەی کە مەبەستیانە، به‌ڵام پێیوایه «ئەو کەسانە پێویستە سەردانی پزیشك بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەهۆی ئەو بیرکردنەوە بیر و باوەڕەوە كه هەیانە».
نوشته و جادو به‌پێی بنه‌ما یاساییه‌كان رێگه‌پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئایا له‌گه‌رمیاندا چیكراوه بۆ رێگه‌گرتن به‌م حاڵه‌ته؟ ئایا تائێستا لەلایەن پۆلیسەوە هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م كاره ده‌ستگیركراوه و هیچ جێگایەک داخراوە؟
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، عه‌لی جەمال، له‌وه‌ڵامدا وتى: «تاوەکو ئێستا یەک سکاڵا هاتۆتە لامان بۆ داخستنی شوێنی فاڵچی، بەڵام لە سنوری هەرێمی کوردستان نەبوە نەمانتوانیوە دایخەین».
هاوكات داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتى بونى شوێنى له‌وشێوه‌یه‌دا ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى رێكارى یاسایی دژ به كه‌س و شوێنه‌كه بگرنه‌به‌ر.