* نه‌وژین
به‌پێی شیكاریی ژماره‌ى پارله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كانى خولی پێنجه‌مى پارله‌مانى كوردستان، ده‌رده‌كه‌وێت لیستی یه‌كگرتوى ئیسلامی و پێكهاته‌ى توركمانى، زۆرترین ژنه پارله‌مانتار له ریزه‌كانیان دا هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه بیرباوه‌ڕیان به چه‌پ و سۆسیالیستی هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌مترین.
پارله‌مانى كوردستان له 111 پارله‌مانتار پێكهاتوه، به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان و به‌پێی سیسته‌مێك كه به (كۆتا) ناوده‌برێت، ده‌بێت رێژه‌ى 30%ى كورسیه‌كان به‌ر ژنان بكه‌ون، به‌وپێیه‌ش ئێستا له كۆی ئه‌و 111 پارله‌مانتاره، 34 پارله‌مانتاریان ژنن، كه رێژه‌كه ده‌كاته (30.6%).
به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌دواداچونه‌ى (نه‌وژین) ئه‌نجامیداوه، ژماره‌ى ژنان له ناو فراكسیۆنه‌كاندا جیاوازه، به‌ڵام به‌گشتى له خوار نیوه‌ى ژماره‌ى پارله‌مانتاره‌كانه‌وه‌یه.
زۆرترین پارله‌مانتارى ژن به به‌روارود به كورسی فراكسیۆنه‌كان، له‌لای هه‌ریه‌كه له لیستی یه‌كگرتوى ئیسلامی و پێكهاته‌ى توركمانه كه هه‌ریه‌كه و (5) كورسیان هه‌یه و له‌و كورسیانه‌ش دوانیان به‌ر ژنان كه‌وتون، به‌وپێیه‌ش رێژه‌كه له‌لای ئه‌وان (40%)ـه.
ئه‌گه‌رچی توركمانه‌كان له چوار فراكسیۆنى جیاوازى پارله‌مانى پێكدێن، به‌ڵام به‌گشتى له چوارچێوه‌یه‌ى ئه‌و كۆتایه‌دان كه له پارله‌مانى كوردستان بۆ پێكهاته‌كان هه‌یه.
له‌باره‌ى ئه‌و لیستانه‌شى كه كه‌مترین رێژه‌ى ژنیان تێدا‌یه به به‌روارد به لیسته‌كانى دیكه‌ى پارلەمانى کوردستان، ئه‌وا لیستى ئازادیی سه‌ر به حزبی شیوعی و لیستی سه‌رده‌مى سه‌ر به سۆسیالیست و پارتى كرێكاران و یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یی، ژنیان تێدا نیه، به‌وپێیه‌ى هه‌ر لیسته و ته‌نها یه‌ك كورسیان هه‌یه، ئه‌و كورسیانه‌ش له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه گیراون.
هاوكات له‌نێو ئه‌و لیستانه‌شى دا كه پارله‌مانتارى ژنیان هه‌یه، هه‌ریه‌كه له كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتى نیشتمانى، له خواره‌وه‌ى لیستی زۆرترین نوێنه‌ر و پارله‌مانتاری ژنن.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه (7) كورسی له پارله‌مانى كوردستان دا هه‌یه، (2) له‌و كورسیانه‌ى به‌ر ژنان كه‌وتون، كه رێژه‌كه‌ى ده‌كاته (28.5%).
هه‌رچی یه‌كێتى نیشتمانیشه، (21) كورسی له پارله‌مان دا هه‌یه و (6) له‌و كورسیانه به‌ر ژنان كه‌وتون، كه رێژه‌كه‌ى به‌هه‌مانشێوه ده‌كاته (28.5%).
زۆرترین ژن له نێو فراكسیۆنه‌كان دا، له ریزی فراكسیۆنى پارتى دیموكرات دایه كه (14) ژنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م رێژه‌یه دابه‌ش بكه‌ین به كۆی ژماره‌ى كورسیه‌كانى ئه‌و حزبه له پارله‌مانى كوردستان كه (45) كورسیه، ئه‌وا رێژه‌كه ده‌بێته (31.1%).
خولی پێنجه‌مى پارله‌مانى كوردستان، جیاواز له خوله‌كانى پێش‌و، بۆیه‌كه‌مجار ژنان بون به سه‌رۆكى، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك پارله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ده‌ستبه‌كار بو، پارتى دیموكرات (د. ڤالا فه‌رید)ى وه‌كو سه‌رۆكى پارله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ده‌ستنیشان كرد.
دواى رێكه‌وتنى لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌شكردنى پۆسته‌كانى ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادان و جێبه‌جێكردن، یه‌كێتى نیشتمانى پۆستى سه‌رۆكى پارله‌مانى به‌ركه‌وت و پۆسته‌كه‌ش درا به (د. رێواز فایه‌ق).
هاوكات هه‌ر له سه‌رۆكایه‌تى پارله‌مانیش دا ژنێكى تریش هه‌یه كه پۆستى سكرتێری سه‌رۆكایه‌تى هه‌یه، كه ئه‌ویش (مونا نه‌بی قه‌هوه‌جی)یه له پێكهاته‌ى توركمان.