زانیاری نوێ لەسەر رفاندنی ژنێک لە خانەقین ئاشکرا دەبێت

2023/07/07    667 جار بینراوە

 

* نەوژین

پاش نزیکەی مانگێک لە رفاندنی ژنێک لە قەزای خانەقین، پۆلیس زانیاری نوێ دەخاتەڕو و دەڵێت: هێشتا چارەنوسی ژنەکە بەنادیاریی ماوەتەوە.

لە رۆژی ۱٦ـی مانگی رابردو، ژنێکی بە رەگەز کورد بەناوی (ا. ع. ح) کە چەند مانگێکە هاوسەرگیریی کردوە و دانیشتوی کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی وان سیتییە لە قەزای خانەقین، رفێندرا و سۆراخی نەماوە.

لەبارەی روداوەکەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای خانەقین، بە نەوژینی وت: بەپێی زانیارییەکانمان ٢ کەس کە کەسی نزیکی مێردی ژنەکەن، ئەویان رفاندوە.

وتیشی: هەردو کەسەکە دەستگیرا کراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ دو تۆمەتبارەکە دانیان بە بردنی ژنەکەدا ناوە، بەڵام دەڵێن ئێمە بۆ نەخۆشخانە بردومانە بەهۆی ئەوەی دەستی خۆی بریندار کردوە، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ژنەکە نەبراوەتە نەخۆشخانە و چارەنوسی بەنادیاری ماوەتەوە.

سەرچاوەکەی پۆلیسی خانەقی وتیشی: بەهۆی ئەوەی هاوسەری ژنەکەی لە فەریزەی حەج بوە، هێشتا دەستمان بە لێکۆڵینەوە نەکردوە لەگەڵیدا.



Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,104,990     ژمارەی میوان 36

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە