* نەوژین
هه‌ڵمه‌تی داكۆكیكردن بۆ كردنه‌وه‌ی خانه‌كانی داڵده‌دانی تایبه‌ت به كێشه خێزانیه‌كان راگەیەندرا، کە تێیدا داودەکەن دوای ١١ ساڵ لە دەرچونی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ئەو بڕگەیە جێبەجێبکرێت کە تایبەتە بە کردنەوەی خانەی داڵدەدانی تایبەت بە قوربانیانی کێشە خێزانیەکان.
رێکخراوی هاوکاری یاسایی ژنان, لە بانگەوازێکدا رایگەیاند: دوای ده‌رچونی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ژماره (٨) ی ساڵی(٢٠١١)له‌و به‌رواره‌وه تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو جێبه‌جێبكرێت چه‌ندین كێشه‌و گرفت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاساكه‌دا هه‌یه سه‌ره‌رای گرنگی یاساکە و به‌تایبه‌ت برگه‌ی دوه‌م له‌ماده‌ی سێهه‌م كه‌ده‌ڵێت ( له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه له هه‌رێم بنكه‌ی داڵده‌دان بۆ قوربانیانی توندوتیژی خێزان دابین بكات)، به‌ڵام دوای تێپه‌ربونی ١١ ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچواندنی یاساكه تاوه‌كو ئێستا ئه‌م برگه‌یه جێبه‌جێنه‌كراوه.
ئاماژەیانبەوەکردوە: ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا هیچ خانه‌یه‌كی داڵده‌دانی تایبه‌ت به كێشه خێزانییه‌كان بونی نیه، سه‌ره‌رای گرنگی ئه‌م خانانه بۆ بۆ قوربانیانی توندوتیژی خێزانی و پاراستن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
داوادەکەن تۆرێكی هه‌ماهه‌نگی دروستبكه‌رێت بۆ ئیشكردنی هاوبه‌ش له‌پێناو كردنه‌وه‌ی به‌شیكى تایبه‌ت به كێشه خێزانییه‌كان له ناو خانه‌كانى داڵده‌دانى ژنانى هه‌ره‌شه لێكراو له هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی دروستكردنی فشار و سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.