مەسرور بەرزانی: روبەڕوی پەراویزخستنی ئافرەتان دەبینەوە

2021/03/08    541 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە یادی هەشتی مارسدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: وەک حکومەت پابەندبونی خۆمان بە روبەڕوبونەوەی هەر جیاکارییەکی رەگەزی و ‏پەراوێزخستنی رۆڵی ئافرەتان، دوپات دەکەینەوە.‏
 
 
مەسرور بەرزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی جیهانی ژنان بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە پیرۆزبایی خۆی ئارستەی ژنانی کوردستان کرد ‏وتی: بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانین لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا، بەشداریی ئافرەتانی کوردستان، ‏لە روبەڕوبونەوەی ستەم و داگیرکاریدا مایەی شانازییە، هەمیشە نمونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و داکۆکیکردن. ‏
 
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەیدا سەرۆکی حکومەت دەڵێت: پشتیوانیی لە رۆڵی کارا و شایستەی ئافرەتانی کوردستان دەکەین لە بوارە جیاکانی ‏کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتدا، لە چوارچێوەی داکۆکیکردنمان لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان بە تایبەتی، بە ئاراستەی ‏بنبڕکردنی توندوتیژی و چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانیی و لێبوردەیی لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا. ‏
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,337,478     ژمارەی میوان 979

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە