* نەوژین
مانگی رابردو لە سەرجەم شارەکانی هەرێم یەک ژن کوژراوە، ئەمە لە کاتێکدایە ١٩ حاڵەتی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان هەبوە، هاوکات لە نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی نزیکەی ١٠٠٠ سکاڵا تۆمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئامارەکانی مانگی کانونی دوەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە، کە تێێدا ٧ ژن خۆیان کوشتوە، یەک ژن کوژراوە لەگەڵ ١٢ حاڵەتی سوتاندن و خۆسوتاندن، بەشێوەیەک لە حاڵەتانە ٩ کەیسیان لە پارێزگای دهۆک بوە.
هەر بە گوێرەی ئامارەکە پێنج حاڵەتی توندوتیژی سێکسی لەو مانگەدا تۆمارکراوە، کۆی گشتی سکاڵاکانیش ٩٦٦ سکاڵابوە.