* نەوژین
کچه یاریزانێک لە کەلار ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حزبى نه‌بیت و سه‌ر به حزبى ده‌سه‌ڵات نه‌بیت نا‌توانیت بچیته ناو یانه وەرزشیەکانەوە.
به‌پێی راپۆرتێکی
یه‌که‌ى چاودێرى حکومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، که له‌باره‌ى کێشه‌و گرفته‌کانى وەرزشی گه‌رمیانه‌وه ئاماده‌کراوه باس له‌وه‌ده‌کات که وه‌رزشکاران نیگه‌رانن له گرنگى نه‌دانى حکومه‌ت به‌و که‌رته و بەستنەوەی توانایی کچان بە حزبی بونەوە.
هۆزان فەریق، ده‌رچوى به‌شى وه‌رزش و یاریزانى گۆرەپان و مەیدان لە
کەلار، دەڵێت: حزب لە بری حکومەت و وەزارەتی وەرزش و لاوان، کۆنترۆڵی وەرزشی کردوە لە سنورەکە.
ئاماژەی بەوشکردوە: ”ئەگەر لایەنی حزبێكی دیاریکراو نەبیت نا‌توانیت بڕۆیتە ناو یانەکانەوە“.
یاریزانێکی تیپی کچانی یانەی شێروانە لە کەلار، بەهەمان شێوە باسلە حزبی بونی یانەکان دەکات.
رۆژان حەیدەر، یاریزانی یانەی شێروانەی کچان، دەڵێت: ”وەرزش وەک هەمو دەزگاکانی دیکەی هەرێم حزب تێیدا باڵادەستی خۆی سەلماندوە“.
یەکەی چاودێری حکومەتی خۆجێی گەرمیان پڕۆژەیەکی رادیۆی دەنگە بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED)ی ئەمریکی ئەنجامی دەدات و بەدواداچون بۆ کێشەو گرفتەکانی گەرمیان دەکات و لە بارەیانەوە راپۆرتی ورد و بنکۆڵکاری بڵاودەکاتەوە.