* نەوژین
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، دەبێتە یەکەم ژنە سەرۆک شارەوانی کوردستان لە تۆڕی سەرۆک شارەوانیە جیهانیەکان، کە نوێنەری ١٨ وڵاتی جیهان لە خۆدەگرێت.
کوێستان شێخ ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە، ناوی لە لیستی سەرۆک شارەوانیە جیهانیەکان جێگیرکرا، بەمەش بو بەیەکەم ژنە سەرۆک شارەوانی لە کوردستان کە ناوی لەو تۆرەدا تۆماربکرێت، بەوشێوەیەش بەشداردەبێت لە کۆنفرانسی سەرۆک شارەوانیە جیهانیەکان و راهێنانەکانی وەرگرتنی ئەزمون کار لە وڵاتانی دیکە.
تۆڕی سەرۆک شارەوانییەکان نوێنەرایەتی 18 وڵات دەکات، ئەوانیش وڵاتانی (نەمسا، بولگاریا، کرواتیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، عێراق، ئیتالیا، ئوردون، کۆسۆڤۆ، لوبنان، مەغریب، هۆڵەندا، فەلەستین، پۆڵەندا، پورتوگال، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا و تورکیا).