جه‌له‌ولا: برایه‌ك خوشكه 14 ساڵانه‌كه‌ى كوشت
2021/02/14
762 جار بینراوە
* نه‌وژین
له گوندێكى سه‌ر به‌ناحیه‌ى جه‌له‌ولا، برایه‌ك به ده‌مانچه خوشكه ته‌مه‌ن 14 ساڵانه‌كه‌ى خۆی كوشت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له جه‌له‌ولا كه نه‌یویست ناوى بهێنرێت، به نه‌وژینى راگه‌یاند: ئێواره‌ى دوێنێ شه‌مه، له گوندى شێخ باوه‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌له‌ولا له پارێزگاى دیاله، كوڕێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ، به ده‌مانچه خوشكێكى خۆی كوشتوه كه ته‌مه‌نى 14 ساڵه.
رونیشیكرده‌وه: بكوژه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراوه و به فه‌رمانى دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ى ( 406) له یاسای سزادانى عێراقی راگیراوه.
نه‌وژین بۆ وه‌رگرتنى زانیاریی زیاتر، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسی جه‌له‌ولاوه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه، بكوژه‌كه به گومانى بونى په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك دا، ئه‌و تاوانه‌ى به‌رامبه‌ر به خوشكه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه.
|