* نەوژین
لە سلێمانی پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکردوە کە بەچەک هەڵی کوتاوەتە سەرماڵێک و دو کچی ماڵەکەی رفاندوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕینەوە تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەڕەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا کەچوبوە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دو ژنی فڕاندبو.
لەبارەی روداوەکەشەوە لە راگەیاندراوەکەی پۆلیس ئاماژەبەوەکراوە: دایکێک سکاڵای تۆمارکردوە لە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین کە کەسێک هاتۆتە سەر ماڵەکەی، بەزەبری چەک دو کچەکەی فڕاندوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنکەی پۆلیسی راپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سلێمانی، دەشڵێت: لە ئێستادا تۆمەتبار (پ. ع. ا) بە بڕیاری دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.