مەسرور بەرزانی: پێویستە ئافرەتان ئازادانە بژین

2021/02/11    521 جار بینراوە
 
*نەوژین
 
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێم، رایدەگەیەنێت: دەبێت ئافرەتان ئازادانە بژین و مافەکانیان پارێزراوبێت، دژ بە هەمو جۆرە توندوتیژیەک دەوەستنەوە کە بەرامبەریان بکرێت.
 
 
مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگابونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتانی پارێزگای هەولێری کرد و رایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان، دژی هەمو جۆرە توندتیژییەکە و بەردەوام کار دەکات بۆ بنبڕکردنی.
 
 
وتیشی: پێویستە ئافرەتان، ئازادانە بژین و بڕیار لە ژیانی خۆیان بدەن و مافەکانیان پارێزراو بێت .
 

مەسرور بەرزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بینای بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە هەولێر، وێنە: پێگەی ئەلیکترۆنی سەرۆکی حکومەت

بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی رابردوی بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەرێمی کوردستان ٢٥ ژن کوژراون و ٣٨ ژن خۆیان کوشتوە لەگەڵ ٦٧ حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنان، کۆی سکاڵاکانی توندوتیژیش (١٠٣٧٠) دەهەزارو سێسەدو حەفتا سکاڵا بوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,363     ژمارەی میوان 224

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە