* نەوژین
له ناحیەی بهحركهی سهر به شاری ههولێر، تازه بوکێک به دهستی هاوسهرهكهی كوژرا، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: بکوژەکە کە هاوسەرەکەیەتی دەستگیرمانکردوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، رۆژی ٨ شوبات تازە بوکێک بەدەستی هاوسەرەکی کوژراوەو و لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژمێر بکوژەکەمان دەستگیرکردوە بهناوی (ن. خ. ا) لهدایكوی ١٩٨٩.
وتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد: ژنەکە ناوی (دنیا ئاراس)ە، تەمەن (25 ساڵ). لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەی رونکردنەوەنەبون لە بارەی هۆکاری کوشتنەکەی.
دنیا ئاراس، رۆژى (١ی كانونی دوهم/ ٢٠٢١)، هاوسەرگیریان کردوه لەگەڵ بکوژەکەی (ن، خ، ا)، لەناحیەیی بەحرەکە نیشتەجێبون..