شەنگال: کچێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021/02/08    510 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
 
ئەمڕۆ لە گوندێکی قەزای شەنگال، کچێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، چالاکوانێکی ژنانیش دەڵێت: لەشەنگال ژنان ئەگەر ‏روبەڕوی توندوتیژی ببنەوە هیچ شوێنێک نیە پەنای بۆببەن.‏
 
 
بەیانی ئەمڕۆ کچیکی ئێزدی، بەناوی (زینا حەجی خدر)، لە گوندی گوهبەل کە دەکەوێتە باکوری چیای شەنگال، بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی ‏خۆی هێنا، هیزە ئەمنیەکانیش ئامادەی رونکردنەوە نین لە بارەی روداوەکەوە.
 
 
لە قەزای شەنگال، نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان نیە، بەهۆی ئەوەی سەربەپارێزگای نەینەوایە.
 
 
رەنا حەسەن، لە بارەی روداوەکانی خۆکوژی و کوشتنی ژنان لەناو ئێزدیان بە نەوژینی راگەیاند: ئەوانەی روبەڕوی کێشەدەبنەوە پەنا دەهێنن بۆ ‏چالاکوانان، بەڵام هەزاران کچ و ژنمان هەیە چالاکوانان ناناسن ئەمە کارەساتە. نمونەی کچێکی هێنایەوە کە ناچاربوە بۆ کەیسەکەی بێنێتە پارێزگای ‏سلێمانی و سەردانی هاوسەرۆکی یەکێتی بکات. ‏
 
 
رەنا، وتیشی: کچەکە پێیوتم خۆم دەکوژم چونکە من تاوانم کردوە با باوکم تاوانبار و خەفەت بارنەبێت بەهۆی هەڵەی منەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ‏شەنگال هیچ نوسینگەیەکی تایبەت بە کێشە خێزانیەکان و ژنان نیە ناچار هاتمە سلێمانی و سەردانی هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگیم کرد ئەو ‏تەداخولی کرد لە کیشەکە ئەگیانا ئەو کچەش وەک ئەوانی دیکە خۆی دەکوشت.‏
 
 
ئەمە لە کاتێکدایە خۆکوشتنی کچان و ژنانی ئێزیدی لە ناو کەمپەکانی پارێزگای دهۆک، لە مانگی رابردودا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندو ٤ حاڵەتی خۆکوشتنی تێدا تۆمارکرا.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,260     ژمارەی میوان 141

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە