* نەوژین
سەرۆکی لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی ههڵهبجه گۆڕدرا و دوبارە بە ژنێک سپێردرایەوە.
دوای نزیکەی دو ساڵ لە کارکردن وەکو سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتی ههڵهبجه، دوێنێ 'دینا ئەحمەد' کۆتایی بەکارەکانی هێنا و لە جێگەی دا 'دڵنیا فاروق' وەک سەرۆکی لیژنەکە دیاری کرا.
لە راگەیاندراوێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجەدا هاتوە: دینا ئەحمەد، سەرۆکی پێشوی لیژنەکە، هەمیشە ئاواتەخوازی پێشخستنی پیشەوەران وخاوەنکارەکان بوە لە کارەکانیاندا، بەڵام هاوکات بێبەزەیی بو بۆ کەسانێک تەنها بیریان لە لایەنی ئابوری خۆیان دەکردەوە و تەندروستی هاوڵاتیانیان وەلادەنا.
لەبارەی سەرۆکی نوێی لیژنەکەوە دەڵێت: دینا فاروق، لەماوەکانی پێشودا وەک ئەندام لە لیژنە هاوبەشەکان سەلماندویەتی کەسێکی بوێر و دڵسۆزە لەکارەکەیدا و هەمیشە جێی شانازیە بۆ ئێمە.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە، پێکدێن لە لیژنەکانی: (نێوبازاڕ، مۆلیدات، سوتەمەنی و ئارایشتگا) و سەرپەرشتیاری گشتی لیژنەکانی ناحیەکان.