* نەوژین
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و تائێستاش بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.
لەراگەیەنراوێکی پۆلیسی هەولێردا هاتوە: ئەمڕۆ (١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢) لە گەڕەکی (ئاری)، ئافرەتێک بەناوی (جوان عەزیز حەسەن) تەمەن (٣٨) ساڵ، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ.) کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیر نەکراوە و “پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی”.
پۆلیسی هەولێر وتوشیەتی؛ روداوەکە بەهۆی”کێشەیەکی خێزانی”یەوەیە، بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بخاتەڕو.