* نەوژین
رۆژی پێنجشەممە سندوقی دانیشتوانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەنجامەکانی راپۆرتێکی لەبارەی هاوسەرگیریی پێشوەختە بڵاوکردەوە و راگەیاند: "رێژەی ئەو کچانەی لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵییەوە شویانکردوە لە هەرێمی کوردستان ٢٢.٦٪ـە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە دەڵێت: راپۆرتەکە بەهاوبەشی لەگەڵ دەزگای ئاماری عێراق و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە، دەرکەوتوە لەساڵی ٢٠٢١ـدا هاوسەرگیریی پێشوەختەی ئەو کچانەی تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵییەوەیە لە عێراق ٢٥.٥٪ و لە هەرێمی کوردستان ٢٢.٦٪ بوە.
هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا سندوقەکە دیاردەی هاوسەرگیریی پێشوەختەی بە "خراپ" ناوبردوە و دەڵێت: "هاوسەرگیریی پێشوەختە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی و دەرونی کچان هەیە و بارگرانی دەخاتە بەردەم پەروەردە و گەشەکردنیان.
دەشڵێت: هاوسەرگیریی پێشوەختە ئاسایی نییە و دەبێت کۆتایی پێبهێنین.