ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەیەوێت بە هەڵمەتێک روبەڕوی کوشتنی ژنان ببێتەوە

2022/05/11    500 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران باس لە زیادبونی رێژەی توندوتیژی دژی ژنان کرا و بڕیار درا کۆبونەوەیەکی تایبەت بەم پرسە ئەنجام بدەن.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە راگەیەنراوێکدا لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە: ئەمرۆ چوارشەمە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، لە بەشێکی کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی زیادبونی رێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان قسەی کرد، وتی: بەداخەوە دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان لەهەڵکشاندایە، پێویستە كار لە‌سە‌ر نە‌ھێشتنی ئە‌و بیر و فیكرە توندڕە‌وە بكرێت، بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ هەڵمەتێک ئەنجامبدرێت لە‌پێناوی بنەبڕکردنی.
 
ئاشکراشی کردوە: بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجومەنی وەزیران بریاریدا کۆبونەوەیەکی تایبەت بەم پرسە ئەنجامبدات بەمەبەستی رێکخستنی و دەستپێکردنی ئەو هەڵمەتە.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,396     ژمارەی میوان 722

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە