* نەوژین
پۆلیسی هەولێر دەڵێت: لە ناحیەی شەمامک پیاوێک لە هاوسەرەکەی داوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی سپاردوە.
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دا هاتوە: لە گەڕەکی ‘تەعجیلی نوێ’ لە سنوری ناحیەی شەمامک، ژنێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە.
رونیشیدەکاتەوە: دوای بەدواداچون توانرا هاوسەرەکەی دەستگیر بکرێت و دانی بەوەداناوە کە لە ئاکامی دەمەقاڵەی نێوانیان لەسەر کێشەی خێزانی لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.