* نه‌وژین
دوای دو ساڵ لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی دو خوشک لە چەمچەماڵ، پارێزەری کەیسەکه دەڵێت: ئەمڕۆ دادبینیەکی ساردوسڕ و چۆڵ بەڕێوەچوە.
شۆخان ئەحمەد، پارێزەری کەیسى ئه‌و دو خوشكه‌ى له چه‌مچه‌ماڵ كوژران و باوكيان به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه تۆمه‌تباره كراوه و ده‌ستبه‌سه‌ره، بە نەوژینی وت: ماوەی دو ساڵە ئەم کەیسە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا بوە، تازە رەوانەی دادگای تاوانی سلێمانی کراوە، لەسەر ئەم تاوانە تەنها یەک تۆمەتبار گیراوە کە باوکیانە.
وتیشی: تائێستا هیچ سکاڵاکارێک له دۆسیه‌كه‌دا نیە، تەنها دایکیان هەبوە کە ئەویش لەبەر پاراستنی ژیانی خۆی نەیتوانیوە سکاڵای هەبێت، بۆیە تەنها لە رێی داواکاری گشتی و مافی گشتییه‌وه دۆسیەکە جوڵێنراوە.
ئاماژەی بەوەشدا: تۆمەتباری سەرەکی کە باوكیانه و ئێستا راگیراوە، ئەودان بەوەدا نانێت كه ئەو تاوانه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه، به‌ڵكو ده‌ڵێت: ئه‌و نەبوە و تۆمەتیان بۆ هەڵبەستوە.
وتیشی: دەبێ چاوەڕوانی دادگا بکەین کە ئایا ته‌نها باوكه‌كه له تاوانه‌كه‌دایه یان کەسی تریش بەشدارە.
ئێوارەی رۆژی 9ـى ئەیلولى 2020، دوای دیارنەمانیان بۆ ماوەی 6 رۆژ، لە گۆڕێكدا تەرمی دو خوشک بەکوژراوی لەگوندی برایم ئاغاى ناوچەی شوان، لەنزیك قەزای چەمچەماڵ، دۆزرایەوە.
رۆژی 17ـى تەمموزی 2020، ئاوارە فەقێ حەسیب (19 ساڵ) و هێلینی خوشكی كە (17) ساڵە، دەچنە نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان لە قەزای چەمچەماڵ و دەڵێن" مەترسیمان لەسەرە". دوای 25 رۆژ لە هاتنەدەرەوەیان لە په‌ناگه‌ى داڵده‌دانى ژنانى هه‌ڕه‌شه‌لێكراو (شەڵتەر)، کۆتایی بە ژیانیان دەهێندرێت.
مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنى ته‌رمى دو خوشكه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ به ئاماده‌بونى قایمقامی قه‌زاكه
ئه‌نجامدانى گردبونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایه‌تى چالاكوانان له‌سه‌ر گۆڕى دو خوشه‌كه كوژراوه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ