* نه‌وژین
له شاری هه‌ڵه‌بجه ژنێك به سوتان گیانى له‌ده‌ستدا و پۆلیسیش ده‌ڵێت: خۆی سوتاندوه.
مقه‌ده‌م: بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە، له راگه‌یه‌نراوێكى رۆژنامه‌وانى دا كه نه‌وژین به‌دواداچونى بۆ كردوه، ده‌ڵێت: کاتژمێر 11ـى پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەمە ژنیکی تەمەن 48 ساڵ بەناوی (م. ع. م) پیشە ژنی ماڵەوە، دانیشتوی گەڕەکی شارەوانی له هه‌ڵه‌بجه لەماڵی خۆیان دا خۆی سوتاندوه.
ده‌شڵێت: پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە فریاکەوتن، لەبەر زۆری سوتاویەکەی گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژى ژنان و خێزان له وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم، ساڵی رابردو (76) حاڵه‌تى خۆسوتاندن له سه‌رانسه‌رى هه‌رێم تۆمار كراوه.