* نه‌وژین
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌ى كه به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌رامبه‌ر به ژنانى مامۆستا كردى، ژماره‌یه‌ك له نوسه‌ر و چالاكوان و ئه‌كادیمی هه‌ڵوێست ده‌نوێنن و ره‌خنه له‌و به‌ڕێوبه‌ره ده‌گرن.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: 60%ى مامۆستایانى میلاكمان ئافره‌تن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له قوڕبه‌سه‌ریه‌كانمان.
ئه‌م قسه‌یه ناڕه‌زایه‌تى زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه، جگه له ژنان، ژماره‌یه‌ك له پیاوانیش نیگه‌رانى خۆیان له‌و روه‌وه پیشان داوه.
د. گۆران عه‌بدوڵڵا، پزیشك و چالاكی بوارى ته‌ندروستى، له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تى: "بە شانازییەکی زۆرەوە، باشترین مامۆستاکانم ژن بون لە پێش هەمویشیانەوە دایکم".
هاوكات رۆژنامه‌نوس: خالد سلێمان، داواى لێپێچینه‌وه له‌و به‌ڕێوبه‌ره ده‌كات له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه، ده‌شڵێت: "لەهەر شوێنێکی تری دنیادا، بەڕێوەبەرێکی پەروەردە ئەم قسەیەی بکردایە، نەک تەنها لە پۆستەکەی، بەڵکو لە سێکتەری پەروەردە دەردەکرا".