* نه‌وژین
بەپێی ئامارەکان، له ماوه‌ى ساڵی رابردودا سه‌روى 11 هه‌زار په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزاریی هێڵی (119)ى تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به خێزان و ژنانه‌وه له هه‌رێم كراوه.
مقه‌دەم: جەمال رەسوڵ ساڵح، بەڕێوبەری راگەیاندن و پەیوەندیه‌کان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بۆ نه‌وژین وتى: پارێزگاى هه‌ولێر زۆرترین په‌یوه‌ندی هه‌بوه كه 5093 په‌یوه‌ندی بوه، به‌دواى ئه‌ودا پارێزگاى سلێمانى به 4221 و پاشان پارێزگای دهۆک به 2172 پەیوەندیی.
ئه‌م هێڵه گه‌رمه ماوه‌ى (4) ساڵه و به پاڵپشتی رێكخراوى (UNFPA) دامه‌زراوه و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژى ئافره‌تان و خێزان له وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و تایبه‌ته به وه‌رگرتنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى په‌یوه‌ندیان به توندوتیژی خێزانى و ژنانه‌وه هه‌یه.
كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتێك له باره‌ى ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌وه.