* نەوژین
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سوزان مەنسور، بە وتەبێژی لیستەکەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان دەکات.
بەپێی راگەیەنراوێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆک و جێگیر و بڕیاردەر و وتەبێژی فراکسیۆنەکە ئەمڕۆ دیارییکراوە.
رونیشکراوەتەوە: هەرێم کەمال ئاغا، بە سەرۆکی فراکسیۆن و کەریم شکور بە جێگری سەرۆک و کاروان عەلی یاروەیس بە بڕیاردەر دانراون.
ھاوکات پارلەمانتار: سوزان مەنسور، بە وتەبێژی فراکسیۆنەکە دەستنیشان کراوە.
سوزان مەنسور، لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بازنەی سێی پارێزگای دیالە کە قەزای خانەقی دەگرێتەوە، زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی بازنەکەی بەدەستھێنا و وەک تاکە کاندیدی کورد لەم پارێزگایە سەرکەوت.
ناوبراو خوشکی فەرماندەی پێشوی ھێزەکانی پشتیوانی دوی پێشمەرگە: شەھید حسێن مەنسور و بەڕێوبەری ئێستای ھاتوچۆی گەرمیان: محسن مەنسورە.