رۆژنامەنوسێک: جیاکردنەوەی گۆڕستانی بێناسنامەکان بۆ؟

2022/02/07    531 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
رۆژنامەنوسێک رەخنە لە جیاکردنەوەی گۆڕستانی ژنانی قوربانیانی توندوتیژی و ناشتنیان لە گۆڕستانێکی جیاواز دا دەگرێت و دەڵێت: ئەم جیاکارییە بۆ؟
 
ئاڤان نادر، لە ھەژماری خۆی لە فەیسبوک، رەخنەی لەو مەراسیمە گرتوە کە بۆ (دێکان تاریق عەلی) رێکخرابو کە بە ناوی خۆیەوە لە گۆڕستانی بێناسنامەکان نێژرا.
 
لەو بارەوە دەڵێت: ھەموان وێنەی (دێکان) پۆست دەکەن دەڵێن لە مەراسیمێکی شایستەدا بەخاکسپێردرا، کام مەراسیمی شایستە؟! ئەو مەراسیمەی کە لە گۆڕستانی بێناونیشان بنێژرێ!
 
ھەفتەی رابردو بۆ یەکەمجار قوربانیەکی دەستی توندوتیژی و ژنکوژی، لە گۆڕستانی بێناسنامەکانی سلێمانی بە ناوی خۆیەوە نێژرا و لە کێلی گۆڕەکەیشی دا ئاماژە بە ناوەکەی درابو، لەکاتێکدا پێشتر قوربانییەکان بەبێ ناو دەنێژران.
 
ئاڤان نادر، رەخنە لە جیاکردنەوەی گۆڕی ئەو قوربانیانەی توندوتیژی لە گۆڕی مردوانی دیکە دەگرێت و دەڵێت: "بۆ لە گۆرستانی گشتیدا بەناو و ناسنامەی خۆی نەنێژرێت و ناسنامەی بکوژەکەشی  ئاشکرا نەکرێ؟".
 
دەشپرسێت: ئەم پەراوێزخستن و جیاکردنەوەیە بۆ؟!
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,616     ژمارەی میوان 1054

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە