* نەوژین
پیاوێک کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ھاوسەرەکەی، پاش ١٧ ساڵ خۆ حەشاردان لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیر دەکرێت.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، مقەدەم: عەلی جەمال، لە راگەیەنراوێکدا کە نەوژین بەدواداچونی بۆ کردوە، دەڵێت: دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بەناوی (ا -م - ح) لەدایکبوی 1968 لەساڵی 2005 لەشارۆچکەی تەقتەق ھاوسەرەکەی خۆی کوشتوە، ھەڵھاتوە و ئێستا چەندجارێک شوێنی نیشتەجێبونی خۆی گۆڕیوە و خۆی حەشارداوە.
رونیشیکردوەتەوە: دوای وەرگرتنی زانیاری، ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی گەرمیان/ بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن کە لەلایەن دادگای شارۆچکەی تەقتەقەوە لەساڵی 2005ـەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 بەندکراوە و دواتر رادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەقتەق دەکرێتەوە.