* نه‌وژین
وه‌زاره‌تى به‌رگرى وڵاتى "كوه‌یت" بڕیاری به‌شدارییپێكردنى ژنانى له ریزه‌كانى سوپا دا، به‌ڵام بۆ كارى "نا سه‌ربازیی"، پارله‌مانیش هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زیری به‌رگرى ده‌دات به‌وهۆیه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نابێت.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى كوه‌یت، له كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه ئاگادارى بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژنان بێنه ریزه‌كانی سوپاوه، ئه‌مه‌ش به پشت به‌ستن به ره‌زامه‌ندى لیژنه‌ى فه‌تواى ئاینی.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كان، به‌شدارییكردنى ژنان له سوپادا بۆ كارى "ناسه‌ربازیی" ده‌بێت و چه‌ك هه‌ڵناگرن، به‌ڵكو رۆڵی پاڵشتكه‌ریان ده‌بێت و له بواره‌كانى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازیی و ته‌ندروستى دا رۆڵ ده‌گێڕن.
هه‌روه‌ك لیژنه‌ى فه‌توا راشیگه‌یاندوه كه ده‌بێت ژنان به پرسی كه‌سوكاریان "ولی أمر" بچنه ریزی سوپاوه و پارێزگاری له پۆسینی "جلی شه‌رعی" بكه‌ن.
سه‌رباری ئه‌م رێوشوێنانه‌ش، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له پارله‌منتارى ئه‌و وڵاته، له رێگه‌ى بانگهێشتكردنى وه‌زیری به‌رگرى (حه‌مه‌د جابر عه‌لی)ـه‌وه، ویستیان متمانه‌ى لێوه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى پارله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زیری به‌رگرى بو و ئه‌و كاره نه‌چوه سه‌ر.
ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تایه، به‌ڵام به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ناو وڵاتانى كه‌نداو دا كه واناسراون زۆرتر پارێزگارن.