* نه‌وژین
ماڵپه‌ڕى نه‌وژین سه‌ركۆنه‌ى روداوى سوتانى باره‌گاى رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى ده‌كات له قه‌زاى كفری و داواش ده‌كات كارى جیدی بكرێت بۆ ئاشكراكردن و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28/1/2022)، باره‌گاى رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى له قه‌زاى كفری روبه‌ڕوى سوتان بویه‌وه، له پێشهاتێكى مه‌ترسیدار دا كه پێویسته به‌جیدی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دا بكرێت.
رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى، له‌و رێكخراوه چالاك و پێویستانه‌یه كه له سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌تایبه‌تى له قه‌زاى كفری، ده‌یان چالاكی جۆراوجۆری بۆ خزمه‌تى كۆمه‌ڵگا ئه‌نجامداوه، له‌نێویشی دا گرنگیی تایبه‌تى به پرسی ژنان داوه و چالاكی جۆراوجۆری له‌وباره‌وه ئه‌نجام داوه.
هه‌روه‌ك به هاوبه‌شێكى گرنگى خۆمانى ده‌زانین له هه‌وڵه‌كان بۆ بره‌ودان به باشتركردنى دۆخی ژنان و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنى تواناكانى ژنان له سنوره‌كه‌دا.
سه‌رباری ئه‌وه‌ى دڵنیاین ئه‌م كاره ترسنۆكانه رێكخراوه‌كه سارد ناكاته‌وه له به‌رده‌وامییدان به خزمه‌ته‌كانى، سه‌ركۆنه‌ى روداوه‌كه ده‌كه‌ین و داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به جیدییه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئاشكراكردن و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌كه.
ماڵپه‌ڕى نه‌وژین
28/1/2022