* نه‌وژین
زانكۆی گه‌رمیان به هاوكارى رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى، پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنى كچانى سه‌ركرده له ده‌ڤه‌ره‌كه راده‌گه‌یه‌نێت، له پرۆژه‌كه‌شدا كچانى فێرخوازى زانكۆ ده‌توانن به‌شدار بن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پرۆگرامه‌كه كه وێنه‌ى بۆ (نه‌وژین) نێردراوه، تیایدا هاتوه: سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی گەرمیان بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی هاوڕێیەتی نێودەوڵەتی (International Friendship Organization) پرۆگرامی پێگەیاندنی کچانی سەرکردە بۆ خوێندكارانی زانكۆی گه‌رمیان رادەگەیەنێت.
رونیشیده‌كاته‌وه پرۆگرامه‌كه لە بواری بەهێزکردنی پێگەی کچه لە کۆمەڵگە لەڕێگەی زنجیرە سیمینارێکى ئۆنلاینه‌وه لەسەر بابەتی هەمەجۆر بۆ کۆمەڵێک ژنی بەتوانا و دیار و سەرکردە، بۆ ئەوەی کچانی گەنجی ناوچەی گەرمیان سود لە ئەزمونیان وەربگرن.
پرۆگرامەکە ماوەی (٤-٥) هەفتە دەخایەنێت لە رێكه‌وتى (٢٠٢٢/٢/٣) دەستپێدەکات تاوەکو (٢٠٢٢/٢/٢٦)، ئه‌وه‌ش كراوه‌ته مه‌رج بۆ به‌شداربون كه كه‌سه‌كه شاره‌زا بێت له به‌كارهێنانى پلاتفۆرمی (زوم میتینگ) و پابه‌ند بێت به ماوه‌ى پرۆگرامه‌كه‌وه.
رێكه‌وتى (٦)ـی ئێوارەی (٢٠٢٢/٢/١) وه‌كو دوا رۆژ بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمی به‌شداربون ده‌ستنیشان كراوه.
هه‌روه‌ك ئاره‌زومه‌ندان ده‌توانن له رێگه‌ى ئه‌م لینكه‌وه فۆرم پێشكه‌ش بكه‌ن: