* نەوژین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ هەشت کچە وەرزشوانی کورد، کە بون بە پاڵەوانی وڵاتانی عرەبی بۆ ساڵی (٢٠٢١) سەرۆکی هەرێم پێی وتن " شانازیتان پێوە دەکەم".
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له هه‌شت كچه وه‌رزشوانى کورد بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كرد کە وه‌ك تیمى عیراق به‌شدارییان له پاڵه‌وانیه‌تی بەرزکردنەوەی قورسایی وڵاتانی عرەبیان کرد کە بون بە پاڵەوانی یەکەم.
سه‌رۆكی هەرێم پیرۆزبایى له وه‌رزشوانان كرد و رایگەیاند: "خۆشحاڵین و شانازییتان پێوه ده‌كه‌ین"، هەروەک هه‌مو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌رده‌وامیى كاروانى وه‌رزشییان ده‌ربڕى و هیواى به‌ره‌وپێشچون و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ خواستن.
کچانی وەرزشكاری ئامادەبو رایانگەیاند: خۆشحاڵییان بە پێزانینى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م پشتگیرى و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه، هانده‌رمان ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوى گه‌وره‌تر.