لە کەلار کچێک کە فیشەک بەسەریەوەیەتی رەوانەی نەخۆشخانەکرا

2022/01/02    797 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
کەمێک پێش ئێستا کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە کەلار کە فیشەک بەر سەری کەوتوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کرا، هاوکات بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی سلێمانی کرا.
 
رزگار کەریم، وتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بە نەوژینی راگەیاند: "نزیک بە نیو کاتژمێر دەبێت کچێک کە فیشەک بە سەریوە بو هێنرایە نەخۆشخانەکە، ئێمە کاری پێویستمان بۆ کرد، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی رەوانەی سلێمانی کرا".
 
وتیشی: کچەکە ناوی (ب.و) لە دایک بوی ساڵی (٢٠٠٧) دانیشتوی گەڕەکەی ئاوارەکانی قەزای کەلارە، هێشتا دەرنەکەوتوە خۆی بوە یان هەوڵی کوشتنی دراوە.
 
نەوژین بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد،بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبو.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,087     ژمارەی میوان 3014

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە