لە عێراق رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان نزیکەی ٣٠٪ بەرزبۆتەوە

2021/12/30    564 جار بینراوە
 
نەوژین 
 
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری توندوتیژیەکانی دژ بە ژنان راگەیاند کە تێیدا نزیکەی ٣٠٪ بە بەراورد بە ساڵی رابردو توندوتیژیەکان زیادی کردوە، بەشودی دانی کچنای منداڵیش بە رێژەی ٢٥٪ زیادی کردوە.
 
 
وەزارەتی پلاندانای عێراق ئاماری توندوتیژەکانی دژ بە ژنان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاکردەوە کە تێیدا هاتوە کە رێژەی توندوتیژی دژ بەژنـان بۆ(٢٨،٧٪) بەرزبۆتـەوە لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی بەشودانی کچان پێش تەمەنی پانزە ساڵی بەرزبۆتەوە بۆ(٢٥،٥٪).
 
 
لە بارەی ئەو ئامارنەوە رێزان دلێر، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "هەمو ئەم ژمارە فەرمیانـەی کە حکومەت رایگـەیاندوە جێگەی هەڵوێستە لەسەر کردن و قسەی جدیە، نابێت هەربەژمارەیەکی هاکەزایی تێبپڕێت پێویستە حکومەتی نوێ عێراق و پەرلەمان و حزبەسیاسیەکان ئەم ژمارە کارەساتبارانـە بە ئیعتیبارەوە لەبەرچاوبگرن و کار بکـەن بۆ کەمکردنەوەیان".
 
 
وتیشی: لەم ساڵدا تاوەکو ئێستا سێ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لەلایەن کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرابو وەزارەتەکـە تاکە ڕاگەیەندڕاوێکیشی نەبوە لەسەر کردەوەی کارمەندەکانی کە دواینیان کەیسی حەوڕایی بێ تاوان بو".
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,619     ژمارەی میوان 260

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە