* نەوژین
شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن رایدەگەیەنێت سیستمی هەڵبژاردنی زۆرینە کە بازنەکەی فرە کوسی بێت نوێنەرانی ژنان لە پەرلەمانی کوردستاندا لە روی چەندێتی و چۆنیەتی پەرەپێدەدات.
ئارام جەمال، شارەزا لە بواری هەڵبژاردن توێژینەوەیەکی لەوباریەوە بڵاوکردەوە دەڵێت: بە دوای سیستمێکی هەڵبژاردندا گەڕاوم بۆ پەرلەمانی کوردستان کە لە مەودای دوردا نوێنەرانی ژنان لە پەرلەمانی کوردستاندا لە روی چەندایەتی و چۆنایەتیەوە پەرەپێبدات.
ئەو شارەزایەی هەڵبژاردن ئاماژە بەوەدەکات: "بۆ بەدیهێنانی ئەوەش پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا سیستمی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی بگۆڕدرێت و ببێتە سیستمێکی هەڵبژاردنی زۆرینە، کە بازنەی هەڵبژاردنەکەی (فرە کورسی) بێت، لەپاڵ ئەوەی کاندیدەکانیش دەنگیان بۆ ناگوێزرێتەوە و بە دەنگی خۆیان دەردەچن، ئەمەش زەمینەی پێگەیاندنی ژنی سەرکردە دەهێنێتە ئاراوە".
بۆ خوێندنەوەی نوسینەکەم،
کلیک بکە.