ئاسایشی سلێمانی: بکوژانی ئەو ژنەی تەرمەکەی دۆزرابویەوە دەستگیرکران

2021/12/16    578 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی بکوژارانی ئەو ژنەی تەرمەکەی رۆژی دوشەمە (١٣/١٢/٢٠٢١)لە سلێمانی دۆزرایەوە راگەیاند، دەشڵێت: تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیانداناوەو بە پێی مادەی ٤٠٦ دەستگیرکراون.
 
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: دو تۆمەتباریان دەستگیرکردوە بە ناوەکانی ( خ ح ع ) و ( د خ ق )  لەئەنجامی لێکۆڵینەوە دانیان ناوە بەوەی کە بوکوژی ئەو ژنەن کە رۆژی (١٣/١٢/٢٠٢١) تەرمەکەی دۆزرایەوە.
 
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە کە پێناسی تاوان لێکراویان ئاشکرا کردوە کەناوی ( د ت ع ) لەدایک بوی ساڵی ( ٢٠٠٣ ).
 
لە بارەی هۆکاری تاوانەکەوە تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە  پێشتر یەکتریان ناسیوە و تاوانلێکراو لای تاوانباری سەرەکی لەیەکێک لەکافتریاکانی شاری سلێمانی بە ناوی کافتریای (لاس فیکاس ) لەشەقامی سالم کاری کردوە و شەوی تاوانەکە پێکەوە بون لەماڵی تۆمەتبار ( د خ ق  )وە لە بەرە بەیاندا کێشە دەکەوێتە نێوانیان و لەئەنجامدا تۆمەتبار(خ ح ع ) بە بەکارهێنانی چەک هەڵدەستێ بە کوشتنی تاوانلێکراو ( د  ت ع ).
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەی ئاسایشیدا هاتوە: لە ئێستادا تۆمەتباران لەسەر بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادان  بەندکراون و لێکۆلینەوە بەردەوامە لەگەڵیان.
 
مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی، تایبه‌ته‌ به‌ كوشتنى به‌ئه‌نقه‌ست، سزاکەی ده‌گاته‌ لەناوبردن (اعدام) یان بەندکردنی تاھەتایی، لەم کەیسەشدا چەند خاڵێک کە بۆ ئەو سزایە دیاریکراوە تێیدا دەبینرێت. وەک ئەوەی لە یاساکەدا هاتوە ئەگەر کوشتنەکە مکوڕی پێشینە یان چاودێری تێدا بێت، یان ئەگەر تاوانبار رێگایەکی دڕندانەی لە کردەوەکە بەکارھێنا بێت.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,550     ژمارەی میوان 400

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە