* نەوژین
لە ناحیەیی رزگاری سەربە قەزای کەلار، ژمارەی ئەو ژنانەی کە بون بە خاوەن کاری سەربەخۆی خۆیان زیاترن لە (٥٠)ژن بەڕێوبەری ناحیەکەش باسلەوەدەکات ژمارەکە لەوەزیاترە، بەڵام مۆڵەتیان بۆ کار وەرنەگرتوە.
جەمال ساڵەح، بەڕێوبەری ناحیەی رزگاری، سەربە قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان بە نەوژینی راگەیاند : ئەوەی بە فەرمی لای ئێمە تۆمارکراوە (٥٣) ژن مۆڵەتی کاری سەربەخۆیان وەرگرتوە.
دەشڵێت : بێگومان ژنانی خاوەنکاری سەربەخۆ لەو ژمارەیە زیاترە، بەڵام مۆڵەتیان وەرنەگرتوە، یان بە هاوبەشی کاردەکەن.