بە بڕیارێک رێگەنادرێت هیچ ژنێک بێ ناونیشان بنێژرێت

2021/12/14    556 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دوێنی تەرمی ژنێک لە سلێمانی دۆزرایەوە، کە بە وتەی پۆلیس تا ئێستا ناسنامەکەی دیار نیەو بکوژەکەشی دەستگیرنەکراوە، بەرپرسی بەشی جێندەر لەنوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت: رێگە نادەین بەبێ ناونیشان تەرمی هیچ ژنێک بنێژرێت".
 
دوێنێ دوشەمە (١٣/١٢/٢٠٢١)لە سلێمانی تەرمی ژنێک بە کوژاوی دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەکی پێوەبوە، بەپێی زانیارییەکان ژنەکە تەمەنی نزیکەی 35 ساڵ دەبێت، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە بارەی تاوانەکەوە بۆ نەوژین وتی: "لێکۆڵینەوکان بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک یان خێزانێک پەیوەندی پێوەنەکردوین بۆ تەرمەکەی و ئەنجامدەری تاوانەکەش دەستگیرنەکراوە".
 
لە رابردودا ئەو ژنانەی کە بێ ناسنامەبون و تەرمەکانیان دەدۆزرایەوە لە گۆڕی بێناونیشان دەنێژران، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لەنوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران، لەو بارەیەوە رایگەیاند: بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی، رێگەنادرێت هیچ ژنێک بێ ناو بەخاک بسپێردرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کەتەرمی ئەو ژنەی رۆژی دوشەمە  لەسلێمانی دۆزراوەتەوە، بەبێ ناونیشان نەنێژرێت و بەدواداچون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەکەی و لەهەمان کاتدا بکوژانی بدۆزرێنەوە".
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,338,144     ژمارەی میوان 1619

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە