هەولێر: کچێک کوژرا

2021/12/07    628 جار بینراوە

* نەوژین

شەوی رابردو لە گوندێکی پارێزگای هەولێر کچێک دەکوژرێت، بەڕێوبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لە پارێزگاکەش دەڵێت" خێزانەکەی تەرمەکەیان لە پزیشکی دادوەری وەرگرتوەتەوە"، پۆلیسیش ئامادەی رونکردنەوە نیە لەسەر تاوانەکە.

شەوی رابردو کاتژمێر (١١:٠٠)ی شەوی لە گوندی لاجانی سەر بە شارۆچکەی توڕەق لە پارێزگای هەولێر کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی (ح. ق. ا).کوژرا، فەرمان محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕیوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە هەولێر  رایگەیاند، "لە هەمان شەو کچێک و کوڕێک کوژراون لە گوندەکە و دواتر تەرمەکانیان بۆ پزیشکی داد هەولێر نێردراون، پاشان کەس و کاری کچەکە لەوێ تەرمی کچەکەیان وەرگرتوەتەوە".

بەپێی زانیاریەکان کچەکە لە لایەن کەس و کاریەوە کوژراوە، 'نەوژین' بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی بە هۆگر چەتۆ، وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکەی بەردەست نەبو بۆ خستنەڕوی زانیاری زیاتر و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,335     ژمارەی میوان 734

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە