* نەوژین
کچە کوردکی ئێزیدی لە وڵاتی ئەڵمانیا وەک سەرۆک شارەوانی بۆچۆهۆلز هەڵبژێردرا.
هاوڵاتیانی شاری بۆچۆهۆلز، کچە گەنجێکی ئیزدییان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵبژارد، بەناوی ئینۆر سەبری کۆلبان.
ئینۆر، لە ساڵی (١٩٩٠) لە وڵاتی ئەڵمانیا لەدایک بوە، هەر لە منداڵییەوە لە بۆچۆهۆڵز ژیاوە، خێزانەکەی کورد و پەیڕەوی ئاینی ئێزیدین، بەرەچەڵەک خەڵکی گوندی داودییەی سەر بە ناوچەی جاناری پارێزگای ئامەدەن، ئەو پێش بون بە سەرۆک شارەوانی وەک فەرمانبەری باج لە شارەکەیدا کاریکردوە.