دوای ١٢ ساڵ بەڕێوبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دەستبەرداری پۆستەکەی بو

2021/11/03    594 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان دوای ١٢ ساڵ دەست بەرداری پۆستەکەی بو، پاش ئەوەی وەک کاندیدی یەکێتی بو بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
 
کوردۆ عومەر، بۆ ماوەی ١٢ ساڵە پۆستی بەڕێوبەری گشتی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان بەڕێوەدەبات لە ساڵی ٢٠١٠ تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لە پۆستەکەی بەردەوامبو، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مەرسیمێکدا دەستبەرداربونی لە پۆستەکەی راگەیاند، تا وەکو ئێستاش دیار نیە کێ دەبێتە جێگرەوەی لە پۆستەکەدا.
 
کوردۆ عومەر عەبدوڵڵا، لە دایک بوی ساڵی (١٩٥٨)ە لە گەڕەکی حەمامۆکی شاری کۆيە، خەباتی سیاسی کردوەو بەوهۆیەوە زيندانی سياسی بوە لە گرتوخانەکانی بەعس، یەکەم ژنە قایمقامی شاری کۆیە بوە، لە هەڵبژاردنی ١٠ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ توانی لەسەر لیستی یەکێتی دەنگی پێویست بهێنێت بۆ بون بە ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق.
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,335,627     ژمارەی میوان 538

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە