پۆستی بەڕێوبەرایەتیەکی گەرمیان کەوتە دەست ژنان

2021/11/03    2135 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنێک وەک بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خانوبەرەی میری گەرمیان بە فەرمانێکی وزاری دەستبەکاربو، بەمەش بۆ یەکەم جارە ژنێک لە گەرمیان ئەو پۆستە وەردەگرێت.
 
دوای خانەنیشین بونی بەڕێوبەری پێشوی بەڕێوبەرایەتی خانوبەرەی میری گەرمیان 'هێرۆ فایق' وەک بەڕێوبەری نوێی بەڕێوبەرایەتیەکە دەستبەکاربو.
 
 بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی بە واژۆی وەزیری دارایی ئاوات شێخ جەناب، بە نوسراوی ژمارە(٩٠٨٤) لە رۆژی (٢٥/١٠/٢٠٢١) دەستبەکاربونی بۆ کراوە، بەمەش هێرۆ فایەق، دەبێتە یەکەم ژن کە ئەو پۆستە لە گەرمیان وەربگرێت.
 
 
 
ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆی نزیکەی ٧٢ پۆستی ئیداری لە گەرمیان ژنان ١٠ پۆستی بەڕێوبەری ئیداریان بە دەستەوەیە.
 

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,137     ژمارەی میوان 36

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە