رێکخراوەکانی ژنان: "حکومەت ژنانی گوندنیشینی پشتگوێ خستوە"

2021/10/26    571 جار بینراوە
 
* نەوژین 
 
رێخراوەکانی ژنان حکومەت بە کەمتەرخەم دەزانن لە گرنگی دان بە باردۆخی ژنانی گوندنیشین.
 
مژدە محەمەد، لێپرسراوی یەکگرتوی خوشکان لقی گەرمیان، دەڵێت: پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەت پرۆژەیان هەبێت بۆ ژنانی گوندەکان، چونکە بەتەواوی هەست بە پشتگوێخستنیان دەکرێت. 
 
بەگوێرەی قسەی رێکخراوەکانی ژنان، لە گوندەکان ژنان روبەڕوی توندوتیژی دەرونی و جەستەی و ئابوری دەبنەوە هەروەک دابڕانی کچان لە خوێندن بە گرفتێکی دیکە دەزانن لەگەڵیشیدا بەشودانی پێشوەختەی کچان بە یەکێک لە توندوتیژیە دیارەکان لە گوندەکان دەدەن لە قەڵەم.
 
خەڵات ساڵح، ئەندامی تیمی گەرمیانی رێکخراوی وادی ئەڵمانیایە کە کار لە سنوری گوندەکان دەکەن دەڵێت: ژنی گوند نەخوێندەواری زۆری تێدایە، سەیری تیڤی ناکەن دەبێت رێکخراوە حکومی و ناحکومیەکان بە کردەی ئیش بۆ ژنانی گوند بکەن، چونکە زۆر پشتگوێخراون لەلایەن ئەوانەوە.
 
ئەمە لە کاتێکدا لە مێزگردێکی گفتوگۆی تایبەتی میدیایی نەوژین چەندین جۆری توندوتیژی دژ بە کچان و ژنانی گوندنیش خراوەتە بەرباس لەم لیکنەوە خوێنەری بن
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,659     ژمارەی میوان 299

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە