هەولێر: ژنان ٦ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان بەدەستهێنا

2021/10/11    917 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ژنان لە کۆی چوار بازنەی پارێزگای هەولێر توانیان ٦ کورسی پەرلەمانی عێراق مسۆگەر بکەن، ئەمەش بە پێی ئەنجامەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.
 
پارێزگای هەولێر لە چوار بازنە پێکهاتوە، لە سەرجەم بازنەکان ملیۆنێک و ٢٣٨ هەزار و ٣٧٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە ، 15 کورسیی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەو پارێزگایە دابینکراوە کە چواریان بۆ کۆتای ئافرەتانە، بەڵام ژنان توانیان پێنج کورسی مسۆگەر بکەن کە سیانیان بە بێ کۆتا بە دەنگی خۆیان بە دەستیان هێناوە.
 
بازنەی یەک
 
ئەم بازنەیە لە پارێزگای هەولێر سنوری قەزای سۆران کێبڕکێکان لەسەر چوار کورسی بوە، یەک کاندیدی ژن بە دەنگی کۆتا توانی کورسیەک بەدەست بهێنێت، سەرجەم کورسیەکانی ئەم بازنەیە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بو.
 
جوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی بە  ٩ هەزار و ١٧٤ دەنگ بە کۆتایی ژنان توانی لەم بازنەیە ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
 
 
جوان عەبدوڵڵا، کاندیدی پارتی
 
بازنەی دو
 
لەم بازنەیە کێبڕکێکان بۆ چوار کورسی بو،  پارتی دو کورسی و نەوەی نوێ بە کورسیەک و هاوپەیمانیش بە یەک کورسی نوێنەرەکانیان گەشتنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. ژنان لەم بازنەیە دەنگی یەکەم بون هەروەک بە بێ کۆتا توانیان دو کورسی مسۆگەر بکەن.
 
وەزیرە ئەحمەدە، کاندیدی نەوەی نو،  بە کۆکردنەوەی (١٨٤٥٩) دەنگ، توانی وەک دەنگی یەکەمی بازنەکەی سەربکەوێت بۆ پەرلەمان.
 
 
وەزیرە ئەحمەد، کاندیدی نەوەی نوێ 
 
لەگەڵ ئەوەشدا کوردۆ عومەر، کاندیدی هاوپەیمانیی کوردستان بە نوێنەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ١٣ هەزار و ٨٤٦ دەنگ و بە بێ کۆتا توانی لەم بازنەیە ببێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.
 
 
کوردۆ عومەر، کاندیدی هاوپەیمانیی کوردستان بە نوێنەرایەتی یەکێتی 
 
 بازنەی سێ
 
لەم بازنەیە کێبڕکی لەسەر سێ کورسی بو ژنان توانیان بە بێ کۆتا دو کورسی بەدەستبهێنن، کۆی کورسیەکانیش دو کورسی بۆ پارتی و کورسیەکیش بەر نەوەی نوێ کەوت.
 
ڤیان عەبدولعەزیز، کاندیدی نەوەی نوێ بە ١١ هەزار و ٦٦٣ دەنگ توانی کورسیەکی پەرلەمانی عێراق لەم بازنەیە مسۆگەر بکات.
 
 
ڤیان عەبدولعەزیز، کاندیدی نەوەی نوێ
 
هەروەک لەیلا ئەکرەم سەعید، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٧  هەزار و ٧٨ دەنگ کورسی دوەمی بۆ ژنان لەم بازنەیە یەکلاکردەوە.
 
 
لەیلا ئەکرەم سەعید، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
بازنەی چوار 
 
لەم بازنەیە ٤ کورسی کێبڕکێی لەسەرکرا، ژنان لەم بازنەیە بە کۆتا کورسیەکیان بەدەستهێنا، ئەمە لە کاتێکدا بو لەم بازنەیە پارتی سێ کورسی مسۆگەر کردوەو نەوەی نوێش کورسیەکەی دیکەی بە دەستهێناوە.
 
نەهلە قادر محەمەد، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ٩ هەزار و ٩٩٥  دەنگ بە کۆتا لەم بازنەیە گەشتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
 
 
نەهلە قادر محەمەد، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان
 
بەمەش ژنان لە کۆی ١٥ کورسی پارێزگای هەولێر ٥ کورسیان مسۆگەر کرد و رێژەی ژنان بۆ گەشتنە ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاکە (٤٠٪)ە.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,537     ژمارەی میوان 1002

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە