* نەوژین
ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا خانمە پزیشکێکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبون گیانی لە دەستدا، وەزیری تەندروستی لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت" گیان لەدەستدانی خەم و پەژارەیەکی گەورەیە ئێمە خانمە پزیشکێکی بەوەفا و دڵسۆزمان لە دەستدا".
بەیانی ئەمڕۆ خانمە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبون 'سەنا رەشید' لە روداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگای (کەرکوک – هەولێر) گیانی لە دەستدا.
سامان حسێن وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم، لە پرسەنامەیدا رایگەیاند: بەناوی خۆم و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوی (د. سەنا رشید) پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایکبون لهشاری هەولێر دەکەین کە بەهۆی روداوی هاتوچۆە گیانی لەدەستدا.
وەزیری تەندروستی دەشڵێت: خوالێخۆشبو پزیشکێکی دێرین و وەفادار و دڵسۆزی کارەکەی بو لەماوەی تەمەنی خزمەتی زۆری نەخۆشانی کرد.
هەروەک بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە پرسەنامەکدا رایگەیاند: د. سەنا رەشید، یەکێک بو لە پزیشکە دێرین و ناسراوەکانی بواری پسپۆڕێتی ژنان و مناڵبون و ساڵانێکە لە دەڤەری گەرمیان خزمەت بە ھاوڵاتیان دەکات.