٭ نەوژین
دوای بڵاوکردنەوەی چالاکی پەرلەمانتاران لە لایەن سهكۆی چاودێریی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقی پارێزەرێک رایدەگەیەنێت: پەرلەمان میوان خانەنیە بەڵکو شوێنی یاسادانان و چاودێریە نەوەک دانیشتن.
پارێزەر ڤینا بەکر، لە بارەی راپۆرتەکەو چالاکی پەرلەمانتاران ئاماژەبەوەدەکات: پەرلەمان پێویستی بە ھەمو کەسێکە لە بوارە جیاوازەکان، بەڵام ئەبێ زۆرینەی یاسایی بن، چونکە ئیشی پەرلەمەنتار دانانی یاسا و چاودێری یاساییە، نەک دانیشتن لە ھۆڵی پەرلەمان.
دەشڵێت: مایەیی سەرسوڕمانە پەرلەمانتار هەیە نە هیچ قسەیەکی کردوە نە بەشداری داڕشتنەوەی هیچ یاسایەکی کردوە.
لەم
راپۆرتەی نەوژیندا زیاتر لە بارەی چالاکیەکانی ژنانی پەرلەمانتاری خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بزانە.