داویەک ئاڕاستەی کاندیدانی ژن دەکرێت

2021/10/07    503 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
داوایەک ئاراستەی کاندیدانی ژن دەکرێت کە پاش گەشتنە پەرلەمانی عێراق کار بۆ دزۆی ژن بکەن لە روی یاسایی و کۆمەڵایەتی و ئابوریەوە.
 
گروپی کۆبەندی ژنان دەتوانن لە کوردستان لە رێگەی بەیاننامەیەکەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایەکیان ئاڕاستەی کاندیدانی ژن کردو رایاندگەیاند: داوادەکەین کاندیدانی ژن بە دونیابینی و مەعریفەیەکی قوڵەوە بچنە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جیا لە جێبەجێکردنی ئەجێندا و کارنامەی حیزبەکانیان.
 
هەورەک راشیانگەیاند: داوادەکەین بە دیدێکی یەکسانی خوازەوە ھەوڵ بۆ خزمەت و پێشخستنی دۆخی ژنان بدەن لەروی گۆڕانکارییە یاسایی و کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانەوە.
 
کۆی ژمارەی کاندیدانی ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراق (٢٥٦٠) کاندید و تێیدا لەو ژمارەیە ژنان بە رێژەی (٢٧،٣٣٪)بەشدارن بە (٩٦٣)کاندید، لەسەر ئاستی سێ پارێزگاکەی هەرێم (٤٩)ژن کاندیدن واتە بە رێژەی (٣٦،٠٢٪) ژنان لە هەرێمی کوردستان دەچنە ململانیەکانی ئەم هەڵبژاردنەوە کە بڕیارە لە ١٠ ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. 
 
 
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,342,925     ژمارەی میوان 485

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە